فەرماندەیەک: بەکارهێنانی چەکی لێزەر لەلایەن داعشەوە گومانی بۆ دروستکردووین
جەمال مۆرتکە، بەرپرسی محیوەری مەخموور- گوێڕی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، رایگەیاند: "گومان دەکرێت هێرشەکەی ئەمڕۆی داعش بۆ گەڕەکی "زەهرە" چەکی (لێزەر و مووشەکی کۆڕنێتی) بەکار هێنابێت، کە ئەمەش دیوێکی دیکەی ململانێی نێودەوڵەتییە لەسەر ئازادکردنەوەی شارەکە،"
گوتیشی: "ململانێیەکی نێودەوڵەتی لەسەر مووسڵ هەیە، ئەگەر ئەمەریکا و ڕووسیا ڕێککەوتبان، ئەوە داعش بە هەفتەیەک مووسڵی چۆڵ دەکرد، بەڵام کە نەگەیشتنە ئەنجام داواجار دەبینین کە داعش چەکی نوێشی پێ دەدرێت، بەتایبەت چەکی کۆڕنێتی، لێزرەی جەنگی بۆ ئەوەی بەرگری بکات".
ئەوەشی ئاشکرا کرد: "دەرەنجامی شەڕی مووسڵ زۆر دوورە، ئەوەی ئەمڕۆ داعش لە گەڕەکی "زەهرە" بەکاری هێنا، گومان دەکرێت چەکی کۆڕنێتی بووبێت کە ئەمە گومانەکان لەسەر مووسڵ قووڵتر دەکاتەوە، چونکە ئەو چەکە ئاسان نییە و لە بازاڕی ڕەش دەست ناکەوێت".
باسنیوز
