وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: به‌ڵێنی كشانه‌وه‌مان به ئه‌مریكا نه‌داوه
له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی هێزه عیراقییه‌كان له‌شه‌ڕی موسڵدا، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌رپرسانی عیراق و ئه‌مریكا باس له‌كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی پێش شه‌ڕی داعش لێی جێگیربوون، له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی دژ به داعشدا روبه‌رێكی زۆری خاكی كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
ئه‌لیزابێس ترودۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دوێنێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سەبارەت بە کشانەوەی پێشمەرگە پاش تێکشکاندنی داعش، بۆ ئەو ناوچانەی بەر لە هاتنی رێکخراوەکە لێی جێگیربوون، وتی "خودی پێشمەرگە خۆیان ئەوەیان وتووە و ئێمەش داوایان لێدەکەین بەپێی وتەکانیان مامەڵە بکەن".
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، لایه‌نی جێبه‌جێكارن فه‌رمانده‌ی گشتی هێزهچهكدارهكان فه‌رمان به هه‌ر شتێك بدات ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێی فه‌رمان ده‌كه‌ن له‌و باره‌یه‌وه.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بێ ئاگایی خۆی نیشاندا له‌وه‌ی هیچ رێكه‌وتنێكی له‌و جۆره كرابێت كه پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه بكشێـتهوه جه‌ختیكرده‌وه "ئێمه بۆ كشانه‌وه به‌ڵێنمان به ئه‌مریكا نه‌داوه".
پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی موسڵ له 17 ی مانگی رابردوودا كه پێشمه‌رگه هێزێكی به‌شداره تێیدا، 12 ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) واژۆكرا، به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی موچه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هاوكاریی دارایی ئه‌مریكا.
ئه‌و هاوكارییه داراییه كه بڕه‌كه‌ی 415 ملیۆن دۆلاره كۆنگرێسی ئه‌مریكا په‌سه‌ندی كردووه، ده‌بێت بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه خه‌رجبكرێت كه به‌شدارن له‌شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ كه ئامانجی لێی ئه‌وه‌یه ئاستی كارامه‌یی‌و توانای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه له‌به‌ری پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی داعشدان، به‌رده‌وام بێت.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت كه نوێنه‌ری هه‌رێمه له‌شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی هێزه عیراقییه‌كان له‌شه‌ڕی موسڵدا رایگه‌یاند، له‌و پرۆتۆكۆڵهدا، هیچ بڕگه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ی تێدانیه، كه بڵێت پێشمه‌رگه بكشێته‌وه له‌و ناوچانه‌ی كه ئازادی كردوون به‌ڵكو تێیدا هاتووه كه ده‌بێت رێكه‌وتنی سیاسی بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی سێ قۆڵی نێوان ئهمریكاو عیراق و پێشمه‌رگه بۆ كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ڵگورد حیكمه‌ت رایگه‌یاند، ئاگادار نییه رێككه‌وتنی له‌وشێوه‌یه كرابێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه هه‌شتی ئه‌م مانگه حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندبوو، دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی موسڵ، سوپای عێراق لەخاكی هەرێم دەكشێتەوەو پێشمەرگەش بەرەو ئەو هێڵانە دەكشێنەوە كە پێشتر لێی بوون، ئەوەش بەگوێرەی ئەو رێكەوتنەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمدا هەیانە.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی دژ به‌داعشدا پێشڕه‌وی زۆریان كردووه‌و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه كه به‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ناوده‌برێن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو، ده‌گله‌س سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق له كۆبونهوهیهكیدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌شێك له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ هه‌ولێر رایگه‌یاند "متمانه‌مان هه‌یه‌و دڵنیاین كه پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی پێش شه‌ره‌كه لێی بوون".
هه‌رێمی كوردستان كه پێش شه‌ڕی موسڵ جه‌ختی له رێككه‌وتنێكی سیاسی ده‌كرده‌وه بۆ دوای شه‌ڕه‌كه، له‌ئێستاشدا جه‌خت له هه‌مان داواكاری ده‌كاته‌وه، به‌ڵام چاره‌نوسی ئه‌و شاره‌و مامه‌ڵه‌ی هێزه‌كان له‌دوای شه‌ڕه‌كه به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
مه‌سعود بارزانی كه بەر لەدەستپێكردنی شه‌ڕی موسڵ چەندجارێك داوای ڕێككەوتنێكی سیاسی كردووه، دووشه‌مه‌ی رابردوو رایگه‌یاند ئێستاش ئومێدیان وایە بەجیدی كار بۆ قۆناخی دوای داعش بكرێت‌و هەماهەنگی هەبێت.
باس‌نیوز
