ئاستی خێرای هاتووچۆی شاری هه‌ولێر گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت

ئاستی خێرای هاتووچۆی شاری هه‌ولێر گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بۆ گۆڕانكاری لە ئاستی خێرایی لێخوڕین لە شەقامەكاندا راپۆرتێك دەداتە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، ئەندامێكی ئەنجوومەنەكەش دەڵێت "گفتوگۆ لەبارەی ئەو راپۆرتەوە دەكەین، بەدڵنیاییەوە گۆڕانكاری روودەدات".

رۆژی سێشەممە 15-11-2015، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆدەبێتەوە و، پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكات، ئەویش راپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێرە كە لەسەر گۆڕانكاری ئاستی خێرایی لێخوڕین لە بەشێك لە شەقامەكانی هەولێر ئامادەكراوە.

كەنعان خەیلانی، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنەكە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لیژنەی ناوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگا پێداچوونەوەی بۆ راپۆرتەكە كردووە، ئەمڕۆش لەئەنجوومەن بڕیار لەوبارەیەوە دەدەین".
payamner-
Top