کاتی خۆی سەددام مووچەی باشی دەدا، کەچی گه‌ل له‌ پێناو سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆییدا راپه‌ڕینیان كرد

 	 کاتی خۆی سەددام مووچەی باشی دەدا، کەچی گه‌ل له‌ پێناو سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆییدا راپه‌ڕینیان كرد
چاودێرێكی سیاسی دەڵێ، لێدوانی (ئارام شێخ محەمەد) بێرێزییە بەرانبەر بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و دەیشڵێ، خۆ (سەددام) کاتی خۆی مووچەی دەدا، کەچی کورد رەتی کردەوە و راپەڕینی هەڵبژارد.

(خالد ئەحمەد) چاودێری سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند، پێشنیاز و پڕۆژەكەی (ئارام شێخ محەمەد)ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بێرێزییە بەرانبەر بە خەڵكی هەرێمی كوردستان، چونكە لێدوانەكەی ئارام لەو رەوشەی ئێستای هەرێمی كوردستانی تێدایە رێزنەگرتنی خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردە، بەتایبەت دووساڵە لە شەڕێكی قورسداین بەرانبەر بە تیرۆرستانی داعش، دوژمنەكانی گەلەكەمان بەو قەیرانانەی بەسەرماندا سەپێندراون دەیانویست ملكەچمان بكەن، میللەتی ئێمە قوربانی داوە تا گەیشتووتە ئەم رۆژەی بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو بنێت و خۆڕاگر بووە لەهەمبەر ئەو ناخۆشیانەی کە دێنە سەر هەرێمی كوردستان، كەچی ئەو دەڵێ بگەڕێنەوە سەر بەغدا.

(خالد ئەحمەد) له‌و لێدوانه‌یداوه‌بیر ئەوكەس و لایەنانە دێنێته‌وه‌ كه‌ دەیانەوێ بەغدا بە جیا مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێمدا بكات لە بەرانبەر ناردنی مووچەی فەرمانبەراندا و ده‌ڵێ، ''خۆ كاتی خۆی (سەودام حوسێن) مووچەی باشتری دەدا بە هاووڵاتیانی كوردستان، كەچی خەڵكی خۆڕاگری كوردستان ئامادە بوو گازی خەردەل و كیمیاباران هەڵبژێڕێ و، مووچەكەی رژێمی رەت كردەوە، میللەت دەربەدەری هەڵبژارد و ئاوارە و شەهیدی بەخشی رازی نەبوون بۆ ژیانێكی خۆش لەژێر دەستەڵاتی بەعسدا بمێننەوە؛ خه‌بات و تێكۆشانی گه‌ل بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستییه‌، بۆ سەربەخۆییی کوردستان راپەڕینیان کرد، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئەم گەلە سەربەرزە جارێکی دیکە بە قسەی ئەو کەسانە ناچنه‌وه‌ ژێر باری سته‌م و جه‌په‌ڵۆكی بەغداوه‌.''
kdp-
Top