ترەمپ، پشتیوانانی ئازادکردنی عێراقی بۆ کابینەکەی کاندید کردوون
ڕۆیته‌رز بڵاویکردووه‌ته‌وه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مەریکا دژ به شه‌ڕی ڕووخاندنی سه‌ددام حوسێن قسه‌ی کردووه، چه‌ند که‌سێک له حکوومهتهکەیدا بڕیاردەر دەبن که پشتیوانانی دیاری پرۆسەی ئازادکردنی عێراق بوون.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که دۆناڵد ترامپ له مانگی ئابی ئه‌مساڵ له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا له که‌ناڵی ئێن بی سی ڕایگه‌یاند که شه‌ڕی عێراق هه‌ڵه بووه، به‌ڵام ئێستا سێ که‌سی گرنگی پاڵاوتووه که پشتیوانانی دیاری پرۆسەی ئازادکردنی عێراق بوون؛ ئه‌وانیش جۆن بۆڵتن باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، جێمس ویسلی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سی ئای ئه‌ی و هه‌روه‌ها فریدریک فیلیس که پێشووتر یاریده‌ده‌ری جۆن بۆڵتن بووه و به‌م دواییه له یه‌که‌کانی سی ئای ئه‌ی کاری ده‌کرد و ئێستا هاوکاریی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو ده‌کات له ده‌ستنیشانکردن و دامه‌زراندنی ستافی کۆشکی سپی.
pdk-
