كه‌سایه‌تیێكی شنگال: ''زۆرێك له‌وانه‌ی چوونه‌ته پاڵ پەكەكەوه، كۆنه‌به‌عسییه‌كانن''
(مەیسەر حەجی ساڵح) قایمقامی پێشووی شارۆچكەی شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، پەكەكە هێزێكی نایاساییه و لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان هاتووە بۆ شنگال، دەیەوێت بە هەر شێوەیەك بێت ده‌سته‌ڵاتی خۆی لە ده‌ڤه‌ری شنگالدا فراوان بكات، بەڵام كه‌مترین خەڵكی شنگال لەگەڵیانن، ئەوانەیشی لەگەڵیدان زۆرێكیان كۆنە بەعسییه‌كانن. ڕاستییه‌كه‌ی خەڵكی ڕه‌سه‌نی شنگال دژی ئەو هێزانەیە لە ناوچەكەدا، چونكه ده‌زانن تا ئەو ئه‌وانه لە ناوچەكەدا بن هیچ كاتێك شنگال و ده‌ڤه‌ره‌كه خۆش نابێت و ناگەڕێتەوە دۆخی پێش داعش. په‌كه‌كه سیاسه‌تێكی روونی هه‌یه و ئه‌ویش پاوانخوازی و تاكڕۆییه، هێزێكی خۆسه‌پێنن، هه‌ڵبه‌ت ئەوە داخوازی خەڵكی ناوچەكەیە كە ئەو هێزانە نەمێنن لە ناوچەكەدا؛ ده‌یانه‌وێ ئارامی و سه‌قامگیری باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یاندا بكێشێ و بواری ئه‌وه‌یان هه‌بێ بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.''
ده‌رباره‌ی ئه‌و هێزانه‌یش كه وه‌ك لق و پۆپی په‌كه‌كه به انوی جیا خۆیان ناساندووه، (مەیسەر حەجی ساڵح) گوتی: ''ژمارەی ئەوان زۆر كەمە، به‌ڵام بە دوای بەرژەوەندییەكانی خۆیانه‌وه‌ن و ئه‌جێندای خۆیان هه‌یه.''
خودی په‌كه‌كه و به‌رپرسانی ئیداری و سیاسیی ناوچه‌كه‌یش ئاشكرایان كردبوو كه هێزه نایاساییه‌كان له لایه‌ن هێزی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به حكوومەتی عێراقی پاره‌یان ده‌درێتێ و به‌غدا پشتگیری لەو هێزانه دەكرد، بەڵام وه‌ك (حەجی ساڵح) ده‌ڵێ، ئه‌م هاوكاری و پشتگرتنه‌ی به‌غدایان نامێنێ، ''باوه‌ڕم وایه دواجار حكوومەتی عێراقیش دژی هەبوونی ئەو هێزانە ده‌وه‌ستێته‌وه كه لە ناوچەكەدا بمێننه‌وه، چونكه ده‌زانن كه سه‌رئێشه‌ن.''
pdk-
