پێدانی كارهبا كهم دهبێتهوه
بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستی هاووڵاتیان لەسەر کارەبا، پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە بەجۆرێک لە نیوەی مانگی 11 دەگاتە 16 کاژێر لە رۆژێکدا.
بەراورد بەسەرەتای ئەم مانگە، پێدانی كارەبای نیشتمانی نزیكەی 5 كاتژمێر كەم دەكات، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستانیش دەڵێ: بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا هۆكارەكەیەتی.
بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان ئومێد ئەحمەد به رووداوی راگەیاند "وەكو پێشبینیمان دەكرد لەناوەڕاستی مانگی 11 وە خواست لەسەر كارەبا زیادی کرد، ئەوەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی پێدانی كارەبا.
ئومێد ئەحمەد گووتی "جگە لە بەرزبوونەوەی خواست، لەم چەند رۆژەدا گرفتی دیكەشمان لە وێستگەی خورمەڵە بۆ دروست بوو و، چارەسەرمان کرد".
لەسەرەتا ئەم مانگەدا رۆژانە زیاتر لە 21 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دراوە بە هاونیشتیمانیان، بەڵام لەناوەڕاستی مانگی 11 کەمدەبێتەوە بۆ 16 كاتژمێر لە رۆژێکدا.
لەسەرەتای مانگی 11، خواست و بەرهەمهێنانی كارەبا بەشێوەیەكی باش لەیەكدی نزیكبوون، بەجۆرێك تەنیا 150مێگاوات جیاوازیان هەبوو، بەڵام ئێستا وەكو ئومێد ئەحمەد دەڵێت "بەرزترین خواستی كارەبا لەم كاتەدا لە 4000 مێگاوات نزیك دەبێتەوە، بەرهەمهێنانی كارەباش 2750 مێگاواتە
PAYAMNER-
