ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد: پێویستە لەکۆنفرانسی نێودەوڵەتی رای گشتی لەڕووی راستەقینەی پەیەدە ئاگادار بکەینەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد: پێویستە  لەکۆنفرانسی نێودەوڵەتی رای گشتی لەڕووی راستەقینەی پەیەدە ئاگادار بکەینەوە



ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا دەڵێت، پێویستە ھەر شەش مانگ جارێک کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی سازبدرێت و تێیدا ڕووی راستەقینەی پەیەدە ئاشکرابکەن و رای گشتیشی لێ ئاگادار بکەنەوە.



"کاوە ئازیزی" ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "پێویستە ھەموو کوردێک بچێتە زیندانەکانی پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستان کە بەردەوام لە رۆژئاوای کوردستان خەڵکی زیندانی دەکەن و ئازادی دەکەن پرۆسەکە بەو شێوەیە بەردەوامە بەبێ وەستان کە ھەندێک لە کوردەکان ماون نەچوونەتە زیندانەکان کە ئەوانە ھێشتا نۆرەیان نەھاتووە."



کاوە ئازیزی گوتی: کارەکانی پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستان دوورە لە سیاسەت و کوردەواری و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و کاری نایاسایین و کەس نازانێت چی دەکەن خۆیان باس لەوە دەکەن لەپێناو ئازادی شەڕ دەکەن لەکاتێکدا ئازادی بوونی نیە لای ئەوان.



وتیشی: دەچنە سەر ماڵی خەڵکی سڤیل و ماڵەکانیان ھاوشێوەی مافیاکان تاڵان دەکەن و کەس نیە ڕووبەڕوویان بێتەوە.



ئازیزی راشیگەیاند، ئەوانەی دروست بوونە بۆ دژایەتی کردنی کورد و تاوەکو ئەوان ھەبن کورد ھیچ مافێک لە رۆژئاوای کوردستان بەدەست ناھێنێت، چونکە ئەوانە دارودەستەی وڵاتانن و بۆ ئەوان کار دەکەن.



ئەوەشی خستەڕوو، بۆ چارەسەرکردنی ئەوکێشەی لە رۆژئاوای کوردستان، پێویستە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بە بەشداری کەسانی شارەزا و ئەکادیمی و گەورەکانی کورد و دۆستانی کورد ھەر شەش مانگ جارێک سازبدرێت و تێیدا ئەوە ڕوون بکرێتەوە کە ئەوانە دژی کوردن و رای گشتیش بە باشی لە ڕووی راستەقینەی پەیەدە ئاگاداربکەینەوە و چیتر نەترسن لە براکوژی، چونکە ئەوان بەئاشکرا خەڵک دەکوژن.
PAYAMNER-
Top