خۆپێشاندانی فراوان لە رانیە دەستیپێكرد

خۆپێشاندانی فراوان لە رانیە دەستیپێكرد


كەمێك پێش ئێستا خۆپێشاندانی فراوانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی سنووری دەڤەری راپەڕین لە قەزای رانیە دەستیپێكرد.
لە ناو ئاپۆڕای خۆپێشاندەرانی رانیە رایگەیاند: "خۆپێشاندانی ئەمڕۆی رانیە كە بە خۆپێشاندانی فراوان ناوی دەبەنم ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی بەشداریان تێدا كردووە، ئێستا بەرەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی رانییە دەڕۆن و بڕیارە لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردە یاداشتی خۆپێشاندەران بخوێندرێتەوە".

ئەمە لە كاتێكدایە تا ئێستا پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە سنووری سلێمانی و ھەڵەبجە دەستی پێنەكردووە، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمیش ھۆشداری ئەوەی داوە كە ماوەی دەوام نەكردنی مامۆستایان ببێتە دوومانگ دواخستنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ تاوتوێ دەكەن.
k24-
Top