سلێمانی.. مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌یه‌كی كیمیایی ده‌كرێت
د.غالیب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لێژنه‌ی نه‌وت و گاز له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ڕایگه‌یاند: "گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ ١٤ كۆمپانیا كردووه كه به‌نزین بهێنن، یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه كه به‌نزین ده‌هێنێت سێ تانكه‌ر به‌نزینی لێ گیراوه، به‌پێی كوالێتی به‌نزینی ته‌ندروست ده‌بێ ڕێژه‌ی (beenzen) له 1% له نێو پێكهاته‌كه‌ی زیاتر نه‌بێ، كه‌چی ئه‌و به‌نزینه‌ی ئێران ده‌ینێرێ ڕێژه‌ی ئه‌و مادده مه‌ترسیداره 11%، بۆیه ئێمه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنمان داون و ئێستا له مه‌رزی باشماغ ده‌ستگیركراون".
سه‌رۆكی لێژنه‌ی نه‌وت و گاز له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "هه‌ر جۆرێكی به‌نزینی له‌و شێوه‌یه له باشماغ بێته ژووره‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، چونكه ئه‌و به‌نزینه ناسوتێت ده‌چێته هه‌واوه بڵاو ده‌بێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی مادده‌یه‌كی كیمیایی ژه‌هری تێدایه، زۆر مه‌ترسیداره و هۆكاره بۆ نه‌خۆشییه كوشنده‌كان".
گوتیشی: "به هه‌ر ڕێگاپێدانێكی، سلێمانی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه".
باس‌نیوز
