خه‌سره‌و گۆران: شه‌ڕی ئازادکردنی مووسڵ چه‌ند مانگێک دەخایهنێت
(خه‌سره‌و گۆران) ئەندامی پەرلەمانی عێراق له لێدوانێکدا بۆ ئیندیپێندێنت ڕایگه‌یاندووه که شه‌ڕی ئازادکردنی مووسڵ له ده‌ستی داعشدا چه‌ند مانگێک ده‌خایه‌نێت.
ناوبراو پێی وایە ئه‌و شه‌ڕه ئاسته‌نگی زۆری لەبەردەمدایە و داعش‌یش هه‌وڵی خۆی ده‌دات تا بمێنێته‌وه له شاره‌که‌دا، هەربۆیە چه‌ند مانگێکی ده‌وێت تا شاره‌که بەتەواوی له داعش پاک بکرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنت بڵاویکردووه‌ته‌وه که داعش له هه‌موو لایه‌که‌وه تونێڵیان لێداوه و ته‌نانه‌ت به‌رپرسێکی سوپای عێراق ڕایگه‌یاندووه که تونێڵیان دۆزیوه‌ته‌وه کە درێژییەکەی دەگاتە ٤٥ میل.
KDP
