بەڕێوەبەرێکی وەزارەتی ئەوقاف: لە سلێمانی بانگشە بۆ داعش دەکرێت

 بەڕێوەبەرێکی وەزارەتی ئەوقاف: لە سلێمانی بانگشە بۆ داعش دەکرێت
بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژە بەوە دەکات کە لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکەنەوە کە چەند کەسێک هەیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی کردار و رەفتارەکانیان بەرەو ئەوە دەچێت کە بانگەشە بۆ داعش بکەن.

مەریوان نەقشبەندی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند: "ئەو لۆگۆیانەی داعش لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاو بووەتەوە کاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و وەزارەتی ناوخۆیە، ئێمە پێشووتر هۆشداریمان داوە لێژنەیەکی هاوبەشمان هەیە لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری، گوتوومانە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک لە میدیاکان هەڕەشەی گەورەن، چونکە لەڕێگای ئەوانەوە داعش پڕوپاگەندەی خۆی دەکات، مەترسی لەسەر کوردستان دروست دەکات."

گوتیشی: "لەڕووی فکرییەوە کاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر خەڵک لەسەر مەعنەویاتی خەڵک، بۆیە دەبێ حکوومەت لەڕێگای وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی ڕۆشنبیری و دەزگا ئەمنییەکان چارەسەری ئەو پرسە بکەن، بۆیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی چەند کەسێک هەن بانگەشە بۆ داعش دەکەن، لەناویاندا مامۆستای زانکۆ هەیە سکاڵای یاساییمان لەسەر کردووە، چونکە ڕەفتار و قسەکردنی لە بەرژەوەندیی داعشە، بۆیە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتیوانی لە داعش دەکات، بەڵام بەداخەوە دادگا کێشەکان یەکلا ناکاتەوە، ئەو کێشە سیاسییانەی لە سلێمانی هەیە ناکۆکیی نێوان لایەنەکان و باڵەکانی یەکێتی هۆکارن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تەندروست مامەڵە لەگەڵ ئەو حاڵەتە مەترسدارانە نەکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو: "ئەوانەی بانگەشە بۆ داعش دەکەن لە ئەورووپان و لەسەر ئەوانیش سکاڵامان تۆمار کردووە.












باسنیوز
Top