مالیکی: شتێک بەناوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە
نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، لە دیدارێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی (ئیلاف)، باسی لە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد و ڕەتی کردەوە ئەم بابەتە پەیوەندی بە حکوومەتی عێراقەوە هەبێت و گوتی: ”شتێک نییە بە ناوی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان“.
بە گوتەی مالیکی، ئەوەی ھەیە، بەشە بودجەی 17%ی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بودجەی گشتیی عێراقدا. ڕوونیشی کردەوە: ”کوردستان بڕیاری دا نەوتی خۆی بفرۆشێ، داواشیان دەکرد لە بەشی نەوتی بەسڕە بودجەیان بۆ بنێرین".
ئەمە لە کاتێک دایە کە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، پشتیوانی هەوڵێکی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی دەکات کە بۆ مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی حکوومەتی عێراق لەگەڵ پارێزگای سلێمانی چڕیان کردووەتەوە و بە فەرمانبەرانیش دەڵێن کە ئامانج لەم پڕۆژەیە، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانییە.
باسنيوز
