مالیکی: شتێک بەناوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە

 مالیکی: شتێک بەناوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە
نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، نکۆڵی لەوە کرد کە لە عێراقدا شتێک بەناوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەبێت.

نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، لە دیدارێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی (ئیلاف)، باسی لە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد و ڕەتی کردەوە ئەم بابەتە پەیوەندی بە حکوومەتی عێراقەوە هەبێت و گوتی: ”شتێک نییە بە ناوی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان“.

بە گوتەی مالیکی، ئەوەی ھەیە، بەشە بودجەی 17%ی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بودجەی گشتیی عێراقدا. ڕوونیشی کردەوە: ”کوردستان بڕیاری دا نەوتی خۆی بفرۆشێ، داواشیان دەکرد لە بەشی نەوتی بەسڕە بودجەیان بۆ بنێرین".

ئەمە لە کاتێک دایە کە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، پشتیوانی هەوڵێکی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی دەکات کە بۆ مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی حکوومەتی عێراق لەگەڵ پارێزگای سلێمانی چڕیان کردووەتەوە و بە فەرمانبەرانیش دەڵێن کە ئامانج لەم پڕۆژەیە، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانییە.











باسنيوز
Top