هاوپەیمانان داوا دەکەن پەکەکە شنگال چۆڵ بکات
وەحید باکۆزی، بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە شنگال راگەیاند: "پەکەکە لە شنگال بەناوی (یەبەژە)، (یەپەگە)، (بەرخۆدانی شنگال)، (گەریلای شنگال)،(ژنانی شنگال)، (یەکینەکانی شنگال)، و دەیان ناوی دیکە ڕێکخراوی سەربازی دروست کردووە، سەرجەم ئەمانە باڵی پەکەکەن و هاتوون لە شنگال فیتنە دروست بکەن، بەتایبەت لە نێوان پێکهاتەکانی شنگال بۆ نمونە ئێستا هەوڵێک هەیە بۆ تێکدانی نێوانی ئێزدییەکان و موسوڵمانەکان، لە نێوان شیعە و سوننەکان بۆ ئەوەی پەکەکە لەوێ خۆی بکاتە باڵادەست و لەوێشەوە هاوکاریی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) بکات لە ڕۆژئاوای کوردستان."
گوتیشی: "پەکەکە دەیەوێت شنگال بکاتە قەندیلی دووەم، خاڵی دواتر پەکەکە دەستی کردووە بە ڕفاندنی منداڵ و کچ و کوڕی ئێزدی بۆیە ئێستا خەڵکی شنگال لەو ڕەفتارانەی پەکەکە ناڕازین و لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە سکاڵاین لێ کردوون".
ئەوەشی خستەروو: "هاوپەیمانان لەسەر خەتن بۆ ئەوەی پەکەکە شنگال چۆڵ بکات و خەڵک بگەڕێتەوە زێدی خۆیان."
باسنیوز
