فهرماندهیهكى پێشمه‌رگه: باشیك خاكى كوردستانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێی ناكشێینه‌وه
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له به‌ره‌ى باشیك، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ناكشێنه‌وه كه ڕزگارى ده‌كه‌ن، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌موو بستێكى شاره‌دێی باشیك، خاكى كوردستانه.
حه‌مید ئه‌فه‌ندى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له به‌ره‌ى باشیك، به ئاژانسى "ئه‌نادۆلۆى"ـى توركى ڕا گه‌یاند :" پێشمه‌رگه شاره‌دێی باشیكى له ده‌ست ڕێكخراوى داعش وه‌رگرته‌وه و نایه‌وێت سازشی له‌سه‌ر بكات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌ته‌واوه‌تى شاره‌دێكه‌یان كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه و هه‌موو بۆمبه چێنراوهكانیشیان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش‌یش له باشیك، له‌ناو بران.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه، ڕوونیشی ده‌كاته‌وه، كه فه‌رمانگه حكوومییه‌كان و خانووه‌كانى هاووڵاتیان له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئاماده ده‌كه‌ن و ڕێگه‌ش ده‌ده‌ن به‌هاووڵاتیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى له ئاواره‌یی ڕزگاریان ببێت.
باسى له‌وه‌ش كرد، ده‌یانه‌وێت پارێزگارى له‌و توونێلانه بكه‌ن كه داعش له شاره‌دێكه درووستیانى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو یادگارییه‌ك بۆ نه‌وه‌ى داهاتوو بیهێڵنه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ جیهانى پیشان بده‌ن كه پێشمه‌رگه به چی شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووى داعش بووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر زه‌وى و ژێر زه‌وى، به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه چاوه‌ڕێی فه‌رمانى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنى نوێ به‌مه‌به‌ستى ڕزگاركردنى ناوچه‌ى دیكه‌ى ژێر ده‌ستى داعش.
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له 23ى تشرینی یه‌كه‌مى ڕابردوو، ئۆپه‌راسیۆنى ڕزگاركردنه‌وه‌ى شاره‌دێ باشیك، كه زۆرینه‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى مه‌سیحی و ئێزدین و شاره‌دێكه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وایه، ده‌ستپێكرد و له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا به‌ته‌واوه‌تى كۆنترۆڵیان كرده‌وه.
BAS NEWS-
