نازم هه‌ركی: سه‌رجه‌م خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی بێ مۆڵه‌ت بووه
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتیی كوردستان، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لایه‌نێكی سیاسی ده‌یه‌وێت خۆی به‌سه‌ر شاری سلێمانی بسه‌پێنێت و خه‌ڵك بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كاربهێنێت، پێیوایه ناكرێت پڕۆسه‌ی خوێندن بكرێته قوربانی موزایه‌ده‌ی سیاسی.
نازم هه‌ركی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتیی كوردستان له له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "سه‌رجه‌م خۆپیشاندانه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی مۆڵه‌تیان نییه، له كاتێكدا به‌پێی یاسا له هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندان ده‌بێت به‌پێی مۆڵه‌ت ڕێكبخرێت، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌كرێت پێشێلكردنی یاسایه و كاره‌ساته، به هیچ شێوه‌یه‌ك یاسا له سلێمانی په‌یڕه‌و ناكرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "هه‌ر ڕووداوێك ڕووبدات، ئه‌و لایه‌نێكێ سیاسییه به‌رپرسیاره، لایه‌نێكیش كه له‌پشت خۆپیشاندانهوهیه، بۆیه ده‌بێت ئیداره‌ی سلێمانی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆببنه‌وه و به‌دواداچوونیان له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه له ڕوودانی هه‌ر كاره‌ساتێك ئه‌و حزبه سیاسیانه به‌رپرسن ده‌بن".
نازم هه‌ركی، له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كه‌ی گۆڕان بۆ مامه‌ڵه‌كردنی حكوومه‌تی عێراق، له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێم، به (باس‌نیوز)ی گوت: "به‌پێی ده‌ستوور، عێراق ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات، نه‌ك پارێزگایه‌ك، بۆیه ئه‌م پرسه به حكوومه‌تی عێراقیش چاره‌سه‌ر ناكرێت، له‌به‌رئه‌مه‌ش هه‌ر خۆپیشاندانێك بۆ پشتگیری له پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی سلێمانی بۆ به‌غدا بگه‌ڕێته‌وه، سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه ناكرێت سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان ببرێته ده‌ره‌وه، ئێستاش گۆڕان هه‌ڵساوه به دووباره كوڵاندنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌ی كه پێشووتر عەرەبە شۆڤێنییەکان باسیان له‌وه ده‌كرد كه ڕاسته‌وخۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكان بگەرێنەوە بۆ دەسەڵاتێکی تاکرەو ".
گوتیشی: "ئه‌و پڕۆژه‌ی گۆڕان پێشكه‌شی كردووه، پڕۆژه‌یه‌كی ده‌ره‌كییه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاماده‌كاری بۆ كرابێت، بۆیه ئه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یكات جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای ده‌ره‌وه‌یه، هه‌ر لایه‌نێكی سیاسیش بیه‌وێت ئه‌جێندای سیاسی خۆی به‌سه‌ر شاری سلێمانی بسه‌پێنێت و دواجار خه‌ڵكی شاره‌كه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی داخستنی قوتابخانه‌كان كه مه‌ترسی په‌ككه‌وتنی پڕۆسه‌ی خوێندنی لێ ده‌كرێت"
bAS nEWS-
