پێداویستی ناوماڵه‌ی 850 خێزانی كه‌مپی خازر دابه‌ش ده‌كرێت
به‌بۆنه‌ی هاتنی وه‌رزی زستان، ئاواره‌كانی كه‌مپی حه‌سه‌ن شام و خازر پێویستیه‌كی زۆریان به پێداویستی ناوماڵه هه‌یه، له‌و میانه‌شدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی حاجی ئیدریس سورچی و كۆمپانیای ئارچه‌لیك و هاوپه‌یمانی جیهانی مه‌سیحی و موژده‌به‌خشه‌كان (international Christian and missionary alliance) جلوبه‌رگ و خواردن و به‌تانی و خۆراكی له‌قوتودراو و پێڵاوی منداڵان به‌سه‌ر 850 خێزانی ئاواره‌ی كه‌مپی خازر دابه‌ش ده‌كه‌ن.
رۆژی 11/11/2016 له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكاریی و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی كه تازه روو له هه‌ردوو كه‌مپی حه‌سه‌ن شام و خازر له‌سنوری پارێزگای موسڵ ده‌كه‌ن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رێكخراوی جیهانی و نێوخۆیی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی هاوكاریی و خواردنی گه‌رم، له‌و میانه‌شدا له هه‌ڵمه‌تێكدا به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی حاجی ئیدریس سورچی و هاوپه‌یمانی جیهانی مه‌سیحی و موژده‌به‌خشه‌كان (international Christian and missionary alliance) ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك و خواردنی له‌قوتودرا و دۆشه‌ك و به‌تانی به‌سه‌ر 600 خێزانی ئاواره‌ی كه‌مپی خازردا.
له‌لایه‌كی دیكه له هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كۆمپانیای ئارچه‌لیك، به‌هه‌مانشێوه دۆشه‌ك و به‌تانی و پارسێلی خۆراك و پێڵاوی منداڵان و جپس به‌سه‌ر 250 خێزانی ئاواره‌ی هه‌مان كه‌مپدا دابه‌شكرد. شایانی باسه، ئیداره‌دانی هه‌ردوو كه‌مپی حه‌سه‌ن شام و خازر له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و رۆژانه له‌ڕێگه‌ی ئۆفیسه‌كانیه‌وه دوو ژه‌مه خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر ئاواره‌كانی هه‌ردوو كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش به له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی رێكخراوه جیهانی و هه‌رێمایه‌تیه‌كاندا به‌هاوبه‌شی كاری خێرخوازیی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
pAYAMNER-
