هەواڵگری بەلجیكا: 5000 چەكداری داعش ڕوو لە ئەوروپا دەكەن

    هەواڵگری بەلجیكا: 5000 چەكداری داعش ڕوو لە ئەوروپا دەكەن
هەواڵگری بەلجیكا هۆشداری دا لە شەپۆڵێكی نوێی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرەو ئەوروپا، ئاشكرای كرد زانیارییان هەیە نزیكەی 5000 چەكداری داعش لە عێراق و سوریاوە بەنیازن ڕوو لە ئەوروپا بكەن.


ئەمڕۆ یەكشەممە ئاژانسی هەواڵی بەلجیكا لە زاری یان جامبۆن وەزیری ناوخۆی بەلجیكای گواستەوە كە ژمارەیەكی زۆری چەكداری داعش بەنیازن لە شەڕ ڕابكەن و خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.


جامبۆن گوتوویەتی گوشاری بەردەوامی هێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكان بۆ لەناوبردنی داعش، چەكدارەكان ناچار دەكات بیر لە هەڵاتن بكەنەوە، بەم هۆیەوە چاوەڕوان دەكرێ ژمارەیەكی بەرچاویان هەوڵی گەیشتنە ئەوروپا بدەن.


وەزیرە بەلجیكیەكە گوتی ڕاستە تەنها 200 چەكداری بەلجیكی لەنێو ریزەكانی داعشن، بەڵام لەنێو ڕێكخراوە تیرۆریستیەكەدا ژمارەیەكی زۆری چەكدار بەنیازن رووكردنە ئەوروپان، نەك تەنها گەڕانەوەی چەكدارە ئەوروپیەكان.
BAS NEWS-
Top