خۆراك و پێداویستی ناوماڵه به‌سه‌ر 827 خێزانی كه‌مپی دیبه‌گه‌دا دابه‌شكرا
له‌كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و UNHCR و NRC و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و رێكخراوی ئهنسل، پارسێلی خۆراك و سه‌تڵ و ئاو و پێداویستی پاككه‌ره‌وه‌و خواردنی له‌قوتودراو دۆشه‌ك و به‌تانی و جلیكان به‌سه‌ر 827 خێزاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
رۆژی 13.11.2016 له‌میانی پێشكه‌شكردنی هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كان بۆ خێزانه ئاواره‌كانی موسڵ له كه‌مپه‌كانی (دیبه‌گه1، دیبه‌گه2، ترانزێت، یاریگا) كۆمه‌ڵێك خۆراك و پێداویستی ناوماڵه له هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی نێوان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و UNHCR و NRC و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و رێكخراوی ئهنسل، ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 720 خێزان و سه‌تڵ و ئاو و پێداویستی پاككه‌ره‌وه و خواردنی له‌قوتودراو و جلوبه‌رگی ئافره‌تان به‌سه‌ر 70 خێزان و دۆشه‌ك و به‌تانی به 250 كه‌س و جلیكان و خاولی و سێتی پاكوخاوێنی به 37 خێزانی ئاواره‌ی موسڵ له‌كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه‌دا دابه‌شكرد.
شایانی باسه، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی دیبه‌گه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، هاوكات بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه تازه روو ده‌كه‌نه كه‌مپی دیبه‌گه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوێكی بیانی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و ژه‌مه خۆراكی گه‌رم و په‌ناگه‌و چه‌ندین پێداویستی دیكه‌یان بۆ دابین ده‌كات.
pAYAMNER-
