عه‌بدولسه‌لام به‌رواری: ئه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یكات لێدانه له پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆی
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یارییه‌كی ترسناك ده‌كات و كارتی یارییه‌كه‌ش سووتاوه و به خه‌ڵكی سلێمانی تاقی ده‌كاته‌وه.
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، په‌رله‌مانتاری پێشووی كوردستان و شرۆڤه‌كاری سیاسی، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "گۆڕان، له‌وه‌ی ببێت به به‌شێك له پڕۆسه‌ی سیاسی شكستی هێنا، ڕووه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت كه حزبێكی دژ به حكوومڕانییه و بزووتنه‌وه‌یه‌كی لۆكاڵی ناوچه‌گه‌رییه، كرداره‌كانیان دژ به پڕۆژی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاریه خولی پێشووی په‌رله‌مان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "پاش كۆبوونه‌وه‌ی 18\5\2015، كه تێیدا بارزانی داوای له لایه‌نه‌كان كرد ژوورێكی عه‌مه‌لیات بۆ پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی دروست بكه‌ن، كه‌چی به 23ی حوزه‌یران، 19 ئاب و ئاشووبه‌كانی مانگی 10ی پارساڵ وه‌ڵامیان دایه‌وه و ده‌یانه‌وێت له پڕۆژه‌كه بده‌ن".
گوتیشی: "ده‌بێت گۆڕان ئه‌وه بزانێت كه كارته‌كانی ده‌ستی سووتاوه، چونكه توانای بڕیاردانیان نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی ده‌شكرێت یاریه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه و له ڕێگای خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌وه تاقی ده‌كاته‌وه"
BAS NEWS-
