فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه: به نیاز نین له باشیك بكشێینه‌وه
حه‌مید ئه‌فه‌ندی بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه به خوێن شارۆچكه‌كه‌ی له داعش پاككردووه‌ته‌وه و گوتی: "سازش بۆ هیچ لایه‌ك ناكه‌ین".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ی گوتیشی: "هێزی پێشمه‌رگه كۆنتڕۆڵی ته‌واوی باشیكی كردووه و ته‌واوی بۆمب و مینی چێندراوی داعش پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه و هیچ هه‌ڕه‌شه‌كی داعش له‌سه‌ر شارۆچكه‌كه نه‌ماوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌توانم بڵێم له چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت و خانووی هاووڵاتییان ئاماده ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و به ئارامی بژین".
له باره‌ی تونێله‌كانی داعش له شارۆچكه‌كه، حه‌مید ئه‌فه‌ندی گوتی: "بیر له هێشتنه‌وه‌ی تونێله‌كانی داعش ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌ك بۆ نه‌وه‌كانمان بیانهێڵینه‌وه و پیشانی ته‌واوی جیهانی بده‌ین، كه پێشمه‌رگه به‌م جۆره شه‌ڕی له‌گه‌ڵ داعش و كرد و شكستی به‌و رێكخراوه تیرۆریستییه هێنا".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه، چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانن، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدان.
K24-
