نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە پرسهی خوالێخۆشبوو قادر جەباریدا کرد
لە سەردانەكەیدا پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو قادر جەباری كرد و هیوای خواست خوای گەورە سەبوورییان بداتەوە و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی فراوان شاد بكات، هەروەك ئاماژەی بە خەبات و تێكۆشانی خوالێخۆشبوو قادر جەباری لە سەردەمی شاخ و لەناو پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا كرد كە بەشێوەیەكی زۆر سەركەوتووانە ئەركەكانی ئەنجام داوە.
خوالێخۆشبوو قادر جەباری لە قۆناغە جیاجیاكانی ژیانیدا چەندین بەرپرسیارێتی بەڕێوە بردووە، لەوانەش ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە و ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی پارتی بووە و لە كابینەی پێشووتری حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش وەزیری داد بووە. دوای ماوەیەكی زۆر لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی، دواجار لە دوێنێ ١٢-١١-٢٠١٦ لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.
PDK-
