له ساڵیادی ئازادكردنهوهی شنگالدا.. تا ئێستا قایمقامی شنگال ڕایگەیاند، هێشتا بەشێك لە خاكی شنگال بە دەست داعشەوە ماوە و هەروەك چۆن (سەرۆك بارزانی) بەڵێنی گەڕانە
ساڵێك بەسەر ئازادکردنەوەی شنگالدا تێپەڕی و، لە پرۆسەی ئازادکردنەوەیشیدا تا بە ئێستا دەگات 616 پێشمەرگە لەو سنوورەدا گیانی خۆیان بەخت کردووە و شەهید بوونە.
(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتووه: "لە ساڵڕۆژی ئازادكردنەوەی شنگالدا، (سەرۆك بارزانی) هەروەك چۆن بەڵێنی بە ئێزدییەكان و خەڵكی شنگال دا كە شارەكەیان لە ژێر دەستی تیرۆریستان دەردەهێنرێت، بە هەمان شێوەیش موژدەی ئازادكردنەوەی تەواوی شنگال بە گوێی شنگالییەكاندا دەدات، چونكە هێشتا چەند ناوچەیەكی بچووك ماون كە داعش دەستی بەسەردا گرتوون و ئازاد نەکراون".
(خەلیل) گوتیشی: "ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان وای كردووە كە تیرۆریستانی داعش نەتوانن بستێكیش لە شنگال نزیك ببنەوە، وەك قۆناغی یەكەم شارەكە لە داعش پاك كراوەتەوە و قۆناغی داهاتوو كە ڕزگاركردنەوەی مووسڵە، دواتر خەڵکی سەربەرزی شنگال و ئێزدییەكان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان." پشتیوانیی خۆیانیشی لە داواکەی (سەرۆك بارزانی) ڕاگەیاند كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدەم ئاوەدانكردنەوەی شارەكەوە بێت.
ساڵێك پێش ئێستا ئازادكردنەوەی شنگال لەسەر دەستی پێشمەرگە ڕاگەیێندرا، کەچی هێشتا نزیکەی ٢٠٠ خێزان بۆی گەڕاونەتەوە، (مەحما خەلیل) لەمبارەیەوە دەڵێ، بۆ پاراستنی، شنگال پێویستی بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەیە، هەڵبەت خزمەتگوزاریی پێویست بۆ شارۆچکەکە دابین نەکراوەتەوە، لە ڕووی سیاسییەکەیشیەوە هێزی دیکەی لێن و پەکەکە یەکێکیانە، بۆیە داوای لێ دەکەین ئەو شارە چۆڵ بكات، چونكە ئەوە خواستی خەڵكی شارەكەیە و ناكرێ رێگا بدرێت بە هەر بیانووویەك بێت پەكەكە لە شنگال بمێنێتەوە، چونکە یەکێک لە هۆکارەکانی نائارامییە لە ناوچەکەدا.
رۆژی 3-8-2014 داعش هێرشی كردە سەر شنگال و دەوروبەری، بەهۆیەوە نزیكەی 400 هەزار کوردی ئێزدی ئاوارە بوون و نزیكەی 5 هەزار كچ و ژنیش كەوتنە دەست تیرۆریستانی داعشەوە، لە 12-11- 2015ـیش پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی )سەرۆک بارزانی)، هەڵمەتی ڕزگارکردنەوەی بۆ سەر شنگال بەرپا كرد و لە 13-11-2015 داعشی لێ وەدەر نا و ئازادی کردەوە.HAWLER -
