بارزانی: هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئێزییدییه‌كان بتوانن خۆیان خاوه‌نی چاره‌نووسی خۆیان بن
ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه 13/11/2016 له سه‌لاحه‌دین مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له دۆگڵاس سڵیمه‌ن، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد و له دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌گه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ له بارزانی كرد و سه‌ره‌خۆشیشی له كه‌سوكاری ئه‌و پێشمه‌رگانه كرد كه له شه‌ڕی دژی تیرۆردا گیانی خۆیان فیدا كردووه و شه‌هید بوونه.
هه‌روه‌ها باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، پێزانینی وڵاته‌كه‌یشی به بارزانی له‌مه‌ڕ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ڕاگه‌یاند و هیوای خواست ئه‌وه ببێته زه‌مینه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژی نێوان هه‌ردوولا له بواری ئاساییشی ناوچه‌كه دا.
له‌به‌رانبه‌ردا بارزانی، خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا له‌وه‌ی كه هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتی باشی به‌دوادا هاتووه، هاوكات بارزانی وێڕای ئاماژه‌دان به ساڵیادی ئازادكردنی شنگال له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، ڕۆشنایی خسته‌سه‌ر مێژووی ئێزیدییه‌كان و ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه به درێژایی مێژوو به‌رۆكی خوشك و برا ئێزیدییه‌كانی گرتووه و ڕایگه‌یاند: "هه‌ر له شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه كار بۆ ئه‌وه كرا كه ئێزیدییه‌كان به‌شداری خه‌باتی سیاسیی گه‌له‌كه‌یان بن و ڕێگه له چه‌وساندنه‌وه‌یان بگیرێت، ئێستایش هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئێزییدییه‌كان بتوانن خۆیان خاوه‌نی چاره‌نووسی خۆیان بن و هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه یارمه‌تیی ئێزییدییه‌كان ده‌دات كه پارێزگاری له خۆیان بكه‌ن".
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له قۆناغی دوای ئازادكردنی مووسڵ و گۆڕانكارییه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و حكوومه‌تی عێراق كرا.
باسنيوز
