هەولێر.. کوردستان لە قۆناغی نوێدا دەبێتە تەوەری کۆڕێک
لەم بارەوە فەرەیدوون سامان، بەڕیوەبەری ڕێکخراوی خانی رایگەیاند "کۆڕەکە بە هاوبەشی لەلایەن ڕێکخراوی "خانی بۆ لێکۆڵینەوەی هزری و ناوندی پێنکوردی نێودەوڵەتی" لەژێر ناوی (کوردستان لە قۆناغی نوێدا) بۆ نیلۆفەر کۆچ، سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ساز دەکرێت."
گوتیشی "کۆڕەکە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 2016 -11 -16 لە هۆڵی ڕۆشنبیری و لاوان لە تەنیشت هۆڵی زەرد لەسەر شەقامی 60 مەتری بەڕێوە دەچێت و هاتن بۆ هەموانە.
باسنیوز
