هەولێر.. کوردستان لە قۆناغی نوێدا دەبێتە تەوەری کۆڕێک

 هەولێر.. کوردستان لە قۆناغی نوێدا دەبێتە تەوەری کۆڕێک
ڕێکخراوی خانی بۆ لێکۆڵینەوەی هزری بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی پێنکۆری نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر کۆڕێک بۆ سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) ساز دەکەن.

لەم بارەوە فەرەیدوون سامان، بەڕیوەبەری ڕێکخراوی خانی رایگەیاند "کۆڕەکە بە هاوبەشی لەلایەن ڕێکخراوی "خانی بۆ لێکۆڵینەوەی هزری و ناوندی پێنکوردی نێودەوڵەتی" لەژێر ناوی (کوردستان لە قۆناغی نوێدا) بۆ نیلۆفەر کۆچ، سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ساز دەکرێت."

گوتیشی "کۆڕەکە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 2016 -11 -16 لە هۆڵی ڕۆشنبیری و لاوان لە تەنیشت هۆڵی زەرد لەسەر شەقامی 60 مەتری بەڕێوە دەچێت و هاتن بۆ هەموانە.










باسنیوز
Top