بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا داوای لایه‌نی سێیه‌م ده‌كرێت
د.تاریق گه‌ردی، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتیی كوردستان، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان بێت، پێشنیاری ده‌كه‌ین لایه‌نی سێیه‌م وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بێنه ناو ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه".
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتیی كوردستان، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رنی عێراق، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ كرا‌و نییه، ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بوو، مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكات، چونكه ئه‌وه بازدانه له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
گوتیشی: "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق پابه‌ند به‌جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی نه‌وتی و بودجه بكرێن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌مجاره لایه‌نی سێیه‌میش بێته سه‌رخه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه ڕه‌قیب بێت".
باس‌نیوز
