سەرکردەیەک: پارتی ملکەچی پاشکۆیەتیی عێراق نابێت و رێگاش بەھیچ کەس نادەین دەستوەردان لە کاروباری ھەرێمی کوردستان بکات“

 سەرکردەیەک: پارتی ملکەچی پاشکۆیەتیی عێراق نابێت و رێگاش بەھیچ کەس نادەین دەستوەردان لە کاروباری ھەرێمی کوردستان بکات“
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت،کە دۆخی شاری سلێمانی لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە تێکدراوەن و کێشەی پارتی و گۆڕانیش ئەوەیە، کە ”پارتی ملکەچی پاشکۆیەتی نابێت".



ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی راگەیاند، ھەوڵەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاراستەیەکە، کە ھەرێمی کوردستان ببێتەوە پاشکۆی بەغدا، ”ھەمووجار گوتومانە ئەوانە پێش ئەوەی کوردستانی بن عێراقین“.



ئاراس حەسۆ یەکێک لە کێشەکانی نێوان حزبەکەی و گۆڕانی بۆ عێراقیبوونی گۆڕان گەڕاندەوە و ملکەچنەبوونی پارتی بۆ پاشکۆیەتیی عێراق و رایگەیاند، عێراقیبوون و بەرەو عێراق گەڕانەوە لە سلێمانی تەنها رای گۆڕانە، کە ”بەشێکی بووکی خەڵکی سلێمانین“

ئەو سەرکردەیەی پارتی پێیوایە گۆڕان لەسەرجەم بوارەکان شکستی ھێناوە و دەیەوێت بە دروستکردنی ئاژاوە لە سلێمانی، ”خۆی بمێنێتەوە“، بەڵام پارتی ئاگاداری هەموو هەوڵەکانە و هەموو لایەک دڵنیا دەکاتەوە، کە ”ئەم دۆخە زۆر ناخایەنێت".

ئاراس حەسۆ میرخان ھەوڵەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ بەستنەوەی راستەوخۆی پارێزگای سلێمانی راستەوخۆ بە بڕیارەکانی بەغدا سەرکەوتوو نابێت، چونکە بەپێی دەستوور ”رێگا بەھیچ کەسێک نادەین لە دەرەوەی ئیرادە و ویستی حکوومەت دەستوەردان لە کاروباری ھەرێمی کوردستان بکات“.









باسنیوز
Top