له کرماشان 200 کرێکار لە کار دەرکران

 له کرماشان 200 کرێکار لە کار دەرکران
خاوەنکاری پڕۆژەی بەنداوێکی شاری (قەسر شیرین) لە پارێزگای کرماشان بە شێوەیەکی نایاسایی 200 کرێکاری خۆجێی ئەو ناوچەیەی بێکار کرد.



بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکانی کرماشان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە 200 کرێکاری بەنداوی )بازی دراز( لە ناوچەی قەسر شیرین لە پارێزگای کرماشان، بەبێ هیچ هۆیەکی یاسایی لە کار دەرکراون.



کرێکارانی دەرکراو سەبارەت بەو هەوڵەی خاوەنکار، دژکردەوەیان نیشان داوە و لە نزیک بەندواەکە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەبڕی.



پرۆژەی دروستکردنی ئەو بەنداوە لەژێر چاودێریی شیرکەتی (سپاس)ە کە سەر بە بنکەی (خاتەموئەنبیا)ی سوپای پاسدارانە.



ئەو پرۆژەیە کە بەشێک لە پرۆژەی ئاوەدێری لە ناوچە گەرمەکان لە باشووری کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ئەژمار دێت، هەتا ئێستا بە بیانووی" بینینی دەمارەکانی نەوت لە بەنداوە"کە ڕاگیراوە.



بەرپرسانی شاری قەسر شیرین لە وەڵامی ناڕەزایی کرێکارانی دەرکراو گوتوویانە داخستنی ئەو بەنداوە کاتییە و بێکاری زیاتر لە ٢٠٠ کرێکاری خۆجێیش بۆ ماوەیک کاتی دەبێت.



جێگری سیاسیی قایمقامی شاری قەسر شیرین ڕوونی کردەوە کە دروستکردنی تونێل لەو شوێنە پێویستی بە کرێکار هەیە و بۆچی هەوڵی دەرکردنی ئەو ٢٠٠ کرێکارە دراوە.







باسنیوز
Top