مەحمود عوسمان: هیچ هەوڵێکی گۆڕان بەبێ پارتی سەرناگرێت و پێم وایە رێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی نەماوە
مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد راگەیاند، گەورەترین گرفت لە کوردستان گرفتی داراییە، ئەگەر حکوومەت داھاتی ھەبێت و مووچەی خەڵک بدات، ئەم گرفتانە نامێنێت، بۆیە پرسیاری جددی ئەوەیە بەغدا و ھەولێر رێکدەکەون؟ ھەرێمی کوردستان نەوتی خۆی دەداتە بەغدا؟.
مەحمود عوسمان پێیوایە وەڵامی ئەو پرسیارانە دەکەوێتە سەر گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا و رێککەوتنی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق.
هەروەک ئەو سیاسەتمەدارە باسی کرد، رێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی نەماوە و هەردوو حزب ”ناڕازین لەیەکتری، کێشەیان زۆرە و دەسەڵاتیشیان بەو شێوەیە نییە“.
مەحمود عوسمان ئاماژەی بەوەش کرد، کە یەکێتی لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بووو گوشاریسیان بۆ دەستپێکردنەوەکە کردبوو، بەڵام گۆڕان لەگەڵ خۆپیشاندان و بەردەوامیی بایکۆت بوو.
ئەو سیاسەتمەدارە پێشیوایە، هیچ هەوڵێک لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بەبێ رەزامەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ”سەرناگرێت“، چونکە، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندیی لەگەڵ بارزانی ”زۆر باشە“ و ناچێتە بەرەی دژایەتیی پارتی.
باسنیوز
