راوێژکارێکی ترەمپ: رێزێکی زۆرمان بۆ بارزانی و پێشمەرگە هەیە

راوێژکارێکی ترەمپ: رێزێکی زۆرمان بۆ بارزانی و پێشمەرگە هەیە
راوێژکارێکی سەرۆکی نوێی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا رێزێکی زۆری بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەیە.



سام یۆنۆ، راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کەناڵی (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، کە ئیدارەی نوێی وڵاتەکەی ریزێکی تایبەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و قوربانیدانەکەی لە دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش هەیە.



سام یۆنۆ هەروەها رایگەیاندووە، کە یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی دۆناڵد ترەمپ، گرنگیدانی زیاترە بە هەرێمی کوردستان و عێراق و سەرۆکی نوێش رێزێکی زۆری بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.
bas news-
Top