جڤاتی نیشتمانی بزووتنهوهی گۆڕان ڕاگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه
جڤاتی نیشتمانی بزووتنهوهی گۆڕان ڕاگهیهنراوێكی سهبارهت به كۆبوونهوهی ئهمڕۆی له شاری سلێمانی بڵاوكردهوه و بهپێی ناوهڕۆكی ڕاگهیهنراوهكه جڤاتهكه لهو كۆبوونهوهیه هیچ بڕیارێك لهبارهی كشانهوهی بزووتنهوهكه له حكوومهت نهداوه.
ئێوارهی ئهمڕۆش (باسنیوز) له ههواڵێكدا ئهوهی بڵاوكردهوه كه لهو كۆبوونهوهیهدا بڕیاری كشانهوهی گۆڕان له حكوومهت نهدراوه و وا بڕیاره لیژنهیهكی تایبهت بۆ ئهو مهبهسته پێكبهێنن.
ئهمهی خوارهوه دهقی ڕاگهیهنراوهكهیه:-
راگەیەندراوی کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا لە مەکۆی سەرەکی تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگی کرد. سەرەتا جڤاتی نیشتیمانی رۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خەڵکی خۆڕاگری کەرکوکی لە شەڕی روبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش بۆ پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان بەرز نرخاند. جڤاتی نیشتیمانی پشتیگری خۆی بۆ داوا رەواکانی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان پشتیوانی تەواوی شێوازی شارستانییانەی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان دەکات. تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تاوتوێکردنی پەیوەندی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بو. هەروەها بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکەی هەڵسەنگاند و گفتوگۆی قوڵی لەبارەی ئەگەرو پێشهاتەکانی دوای پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ کرد. جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان جەختی لەو راستییە کردەوە کە دەسەڵاتدارانی هەرێم لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان شکستیان هێناوە و لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدا نەبون. هەر ئەو سیاسەتە شکستخواردوەشیان بوە هۆی بڕینی قوتی خەڵک و بەتاڵان بردنی داهاتی نیشتیمان و تەشەنەکردنی گەندەڵی لە جومگەکانی حکومەتی هەرێمدا. لەم سۆنگەیەوە، جڤاتی نیشتیمانی بەوردی تاوتوێی پرسی کشانەوەی لە حکومەتی هەرێمدا کرد و بڕیاریدا ئەم بابەتە بەشێوازێکی فراوانتر لەگەڵ ئۆرگانەکانی تری بزوتنەوەی گۆڕان و خەمخۆرانی تری گەلەکەمان تاوتوێ بکات بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای بەرنامەیەکی تۆکمە و لە کاتێکی گونجاودا بڕیاری دروست لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بدات. لێرەشەوە رایدەگەیەنین کە هەمو ئەگەرەکان لە بەردەم بزوتنەوەی گۆڕاندا کراوەن.
Bas News-
