دەرگای قوتابخانەكانی سلێمانی كرایەوە
"وەك پێشتر بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدابوو، ئەمڕۆ دەرگای زۆرێك لە قوتابخانەكانی شاری سلێمانی كرایەوە".
گوتیشی: "ئەو قوتابخانانەی دەرگایان كراوەتەوە، بەشێك لە مامۆستایانی ھاتوونەتە دەوام".
بەڕێوەبەری یەكێك لە قوتابخانەكانی سلێمانی گوت: "بۆیە قوتابیانمان ناردەوە ماڵەوە چونكە ئەمڕۆ یەكەم رۆژی شكاندنی بایكۆتە، دوای ئەوەی كە دەوام نەكراوە دەبێ كۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایان بكەین سەبارەت بە دەوام و دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن".
