راوێژکارێکی ترەمپ: رێزێکی زۆرمان بۆ بارزانی و پێشمەرگە هەیە
سام یۆنۆ، راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کەناڵی (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، کە ئیدارەی نوێی وڵاتەکەی ریزێکی تایبەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و قوربانیدانەکەی لە دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش هەیە.
سام یۆنۆ هەروەها رایگەیاندووە، کە یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی دۆناڵد ترەمپ، گرنگیدانی زیاترە بە هەرێمی کوردستان و عێراق و سەرۆکی نوێش رێزێکی زۆری بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.
باسنيوز
