کەرکوک... داعش پلانی شهڕكردنی گۆڕیوه
داعش پلانى شەڕکردنى لە دەوروبەرى کەرکوک گۆڕیوە، لهمبارهیهوه، فهرماندهیهكی پێشمهرگه ئاشكرای كرد، داعش مەفرەزەى بچوک له سەنگەرەکانى پێشمەرگە نزیك دهبنهوه و تەقە دهكهن، فهرماندهیهكی دیكه وتی، داعش تواناى هێرشى راستەوخۆى نەماوە بۆیە پلانى شەڕ کردنى گۆڕیوه.
شوان حەمەغەریب فەرماندەى لیواى دووى هێزى پێشمەرگە لە رۆژئاواى کەرکوک، رایگەیاند، داعش دەیەوێت مەفرەزەى بچوکى چەکدار دزە پێبکاتە ناو شارەکان و لە ناو شارەکاندا پشێوى دروست بکات، پاشان هێرش بکاتە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە.
شوان حەمەغەریب وتیشى، داعش تواناى هێرشى راستەوخۆى بۆسەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە نەماوە بۆیە پلانى شەڕ کردنى گۆڕیوه.
عەقید روکن تاریق ئەحمەد جێگرى لیواى نۆى هێزى پێشمەرگە لەباشورى کەرکوک، رایگهیاند، داعش مەفرەزەى بچوکى هەیە و ناو بەناو دێنە نزیک سەنگەرەکانى پێشمەرگە، بەچەکى قەناسى دەستکردى خۆیان تەقە لەپێشمەرگە دەکەن.
بەپێى وتەى بەرپرسانى ئەمنى ناردنى زیاتر لە 100 چەکدار بۆ ناو شارى کەرکوک لەلایەن داعشەوە لەچەند هەفتەى رابردوودا، بەشێک بووە لەپلانە نوێکانى ئەو رێکخراوە کە دایڕشتووە بۆ بەرەنگاربوونەوەى پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان
Payamner-
