نەتەوه یەکگرتووەکان: داعش ٤٠کەسی به تۆمەتی سیخوڕی کوشتووه

نەتەوه یەکگرتووەکان: داعش ٤٠کەسی به تۆمەتی سیخوڕی کوشتووه


نەتەوه یەکگرتووەکان رایگەیاند، داعش ٤٠کەسی مەدەنیی به تۆمەتی سیخوڕی بۆ سوپای عێراق له مووسڵ کوشت.



نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوه یەکگرتووەکان دەڵێت، ئەو کەسانەی به جلی پرتەقاڵی که "خائین و سیخوڕی هێزه ئەمنییەکانی عێراق"ی لەسەر نووسرابوو، کوشتووه.



تەرمی ئەم چل کەسه دوای کوشتنیان به عامودی کارەبای شارەوه هەڵواسراون.



هەندێک لەو کەسانه بەوه تۆمەتبار کرابوون که به مۆبایل زانیارییان داوەته هێزه عێراقییەکان.
Payamner-
Top