نێچیرڤان بارزانی داواكارییهك ئاڕاستهی ترامپ دهكات
لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هاتووە: "خەڵكی هەرێمی كوردستانیش ئاگاداری ئەوەن كە پێشتر بەڕێز ترەمپ لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دووپاتكردبووەوە و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی جێبەجێكردنی ئەو پشتیوانییە دەكەن".
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی
بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەركۆماری داهاتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بە ناوی خۆم و حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە بەڕێز دۆناڵد ترەمپ دەکەم و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم.
ئەم هەڵبژاردنەی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا لە کاتێکدایە کە ئێمە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنێكی فراوانین لە مووسڵ و دەوروبەری بۆ بنەبڕكردنی تیرۆرستانی داعش.
خەڵكی هەرێمی كوردستانیش ئاگاداری ئەوەن كە پێشتر بەڕێز ترەمپ لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و پیشمەرگە دووپات كردبووەوە و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی جێبەجێكردنی ئەو پشتیوانییە دەكەن.
هاوپەیمانییەكی بەهێز لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش و توندڕەوی، لە نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستاندا هەیە و هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ هەر كار و ئەركێكی هاوبەش لەگەڵ ئەو هاوپەیمانە ئەنجامی بدات.
لەمبارەیەشەوە بەپەرۆشەوە پێشوازی لە سەردانی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان لە داهاتوو دا دەكەین.
Hawler-
