بۆ به‌ده‌ستهێنانی كارتی نیشتیمانی هاووڵاتیانى هه‌رێم توشی كێشه ده‌بن
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پڕۆژه یاسای كارتی نیشتمانی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری پارێزگاكان كرد و په‌سه‌ند كرا؛ له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ستكراوه به دروستكردنی ئه‌م كارته.
تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دروستكردنی كارتی نیشتیمانی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی دروستكردنی كارته‌كه‌یان كردووه و هه‌ندێكیان گازنده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌كاتی دروستكردنی كارته‌كه توشی كێشه‌ی ئیداری ده‌بنه‌وه.
پرۆژه‌ی دروستكردنی كارتی نیشتیمانی له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی رێككه‌وتووه، كه كارتی نیشتمانی بۆ هه‌ر كه‌سێكی عێراقی دروستبكات.
ئێستا هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كۆمه‌ڵێك ناسنامه‌ی جۆراجۆری هه‌یه، وه‌ك ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی و شارستانی، كارتی زانیاری و كۆدی ئاسایش، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌گۆڕێن بۆ یه‌ك ناسنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی كه به‌كارتی نیشتمانی نێو ده‌برێت.
kurdistan-
