مەملەکەتی مێروولەکان لە هیندستانە
کورتە فیلمی کوردی "مەملەکەتی مێروولەکان"، بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کولکتا دەکات.
دەرهێنەر فیلمەکە عەدنان عوسمان رایگەیاند، بە دروشمی سینەما بۆ هەمووان، هەمووان بۆ سینەما، 22مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کولکتا لە هیندستان بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کورتە فیلمی "مەملەکەتی مێروولەکان" کە لە دەرهێنانی خۆیەتی، لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداردەبێت و بڕیارە ژمارەیەک ئەکتەری سینەمایی جیهانی بەشداربن، لەوانە ئەکتەری سینەمایی بۆلیوود ئەمیتاب باچان.
لە کاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکەدا، دەرهێنەری فیلم عەدنان عوسمان و ئەکتەری سەرەکی ئەم بەرهەمە، شەهرام نامیق ئامادە دەبن.
کورتە فیلمی "مەملەکەتی میروولەکان" بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا کردووە و ژمارەیەک خەڵاتی بەدەستهێناوە.
Payamner-
