بەرپرسێکی باڵای تورکیا لە مێردین گیانی لەدەست دا
رۆژی پێنجشەممە بە مووشەک هێرش کرایە سەر قایمقامیەتی شارۆچکەی دێرک لە پارێزگای مێردین و بەهۆیەوە، محەمەد فاتیح سافیتورک، قایمقامی دێرک و سەرۆک شارەوانیی ناوچەکە بە وەکالە، بریندار بوو.
پارێزگای مێردین لە رۆژی هەینی 11ـی تشرینی دووەم راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت، محەمەد فاتیح سافیتورک رۆژی هەینی گیانی لەدەست داوە.
دوای هێرشەکە، هەروەک پارێزگاری مێردین رایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان 30 کەسیان بۆ لێکۆڵینەوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکە، دەستگیر کردووە.
دوای دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانیی شارۆچکەی دێرک، کە سەر بە پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەڕەشەی لەو کەسانە کردبوو، کە شوێنی سەر شارەوانییەکەی دەبەپە دەگرنەوە.
باسنيوز
