ئەشکەوتی زەڕی خان به‌رزترین و درێژترین ئه‌شكه‌وتى كوردستان و عێراق
له‌و باره‌یه‌وه زۆسك باڵه‌ك، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی شاخه‌وانیی هه‌ڵگورد راى گه‌یاند، له میانه‌ى گه‌شته شاخاوییهكانماندا، چه‌ندین شوێن و ئه‌شكه‌وت و دیمه‌نى سهرهنجڕاكێشمان به‌رچاو كه‌وتووه، یه‌كێك له‌و ئهشكهوتانهش كه سه‌رنجى راكێشاوین له سێگۆشه‌ی (باشوور و باكوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) له قه‌دپاڵی چیاى زێڕین خان، ئه‌شكه‌وتێكی گه‌وره‌ی لێیه كه به زه‌ڕى خان ناو ده‌برێت.
به گوته‌ى گه‌شتیاران شاره‌زایانیش، ئه‌و ئه‌شكه‌وته گه‌وره‌ترین و درێژترین ئه‌شكه‌وتی كوردستانی باشوور و عێراقه. درێژییه‌كه‌ی زیاتر له 61 مه‌تره و پانییه‌كه‌ی له هه‌ندێ شوێن بۆ 4 تا 8 مه‌تر ده‌بێت، به‌رزییه‌كه‌ى له 4 مه‌تر و له هه‌ندێ شوێنیش مه‌ترێكه، تا به‌ره‌و كۆتایی بڕۆی نزمتر ده‌بێته‌وه، له‌و رێگادا دیمه‌نى سهرهنجڕاكێشت به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
زۆسك زانیاریى زیاتر له‌باره‌ى ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌خاته روو و ده‌ڵێت: "ئه‌م ئه‌شكه‌وته له به‌رزایی نێوان هه‌ردوو چیای چیخی ده‌ر و چیای هه‌ڵگورده، كه به‌رزترین دوو لووتكه چیاى كوردستانی باشووره. ئه‌شكه‌وتی زه‌ڕی خان، له ئاست ڕووی ده‌ریاوه بۆ زیاتر له 3100 مه‌تر ده‌بێت، واتا له به‌رزترین ئه‌و ئهشكهوتانهیه كه له كوردستان و عێراقدا هه‌ن.
ئه‌وه‌شی گوت: "تا ئێستا كه‌مترین كه‌س چوونه‌ته ناو ئه‌و ئه‌شكه‌وته و سه‌ردانیان كردووه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه كه چوونه ناو ئه‌و ئه‌شكه‌وته ئه‌سته‌مه، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش چووبن، زۆر به كه‌می توانیویانه بگه‌نه كۆتایی ئه‌شكه‌وته‌كه، ئه‌ویش له‌به‌ر سه‌ختی و ساردییه‌كه‌ی، جگه له‌وه‌ی چه‌ند چاڵێكی تێدایه كه گومان ده‌كرێ شوێنی مانه‌وه‌ی ورچ و ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان بێت، چونكه زۆر ئێسك و پاشماوه‌ى تێدان. ئێمه له گه‌شتێكدا توانیمان بگه‌ینه كۆتایی ئه‌شكه‌وته‌كه و ئه‌و كۆمه‌ڵه زانیارییانه به‌ده‌ست بێنین". به‌رده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه دیمه‌نێكی جوانی هه‌یه، گۆماوێكی ئاوی دڵڕفێن و پاكی لێ هه‌ڵده‌قوڵێت و به به‌رده‌وامی به‌فری تێدا ده‌مێنێـته‌وه، چه‌ندین جۆگه ئاوی كانیاوی به‌لادا ده‌ڕوات.
ئه‌حمه‌د غه‌فوور، هاووڵاتییه‌كى به‌ساڵاچووی ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تییه، ده‌رباره‌ى ئه‌شكه‌وتی زه‌ڕی خان ده‌ڵێت: "زنجیره چیاكانى زێڕین و هه‌ڵگورد، ده‌یان ئه‌شكه‌وتى جۆراوجۆریان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌شكه‌وتى وا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، به‌هۆى به‌رزییه‌كه‌ى هیچ كه‌س ناتوانێت ده‌ستى پێ بگات و بچێته ناوى، ئه‌زموونى منیش له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوچانه بۆ ساڵى شه‌سته‌كان و پێشتریش ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وكات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوڕێ و دۆسته‌كانم راوچى بووین و ماوه ماوه روومان له‌و شوێنانه ده‌كرد، هه‌ر ئه‌وكاتیش چاومان به ئه‌شكه‌وتی زه‌ڕی خان كه‌وت له چیاى زێڕینه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى رووناكیى پێویست و پیداویستییهكان سه‌ختى و ترسناكى، نه‌مانتوانى بچینه ناو ئه‌شكه‌وته‌كه، به‌ڵكو له ده‌روازه‌ى ئه‌شكه‌وته‌كه سه‌یرمان كرد".
گوتیشی: "چوونمان بۆ ئه‌شكه‌وتی زه‌ڕی خان كارێكى سه‌خت و دووره‌ده‌ست بوو، ته‌نانه‌ت تواناى ئه‌وه‌مان نه‌بوو شه‌و له‌وێ بمێنینه‌وه، بۆیه ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ خواره‌وه و له دامێنى چیایه‌كه ده‌ماینه‌وه".
باسنيوز
