وتارخوێنێکی داعش لە باشووری کەرکووک کوژرا
بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 11ـی تشرینی دووەمی 2016، چەند چەکدارێک لە ناوچەیەکی کشتوکاڵیی نزیک شارۆچکەی حەویجە لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک، تەقەیان لە (ئەبو خوتەبا)، وتارخوێنی مزگەوتەکانی داعش لە ناوچەکە، کردووە.
ئەبو خوتەبا زاوای ئەمیرێکی رێکخراوەکەی بوو، کە چەند مانگێک پێش ئێستا لە ناوچەی بەشیر لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە کوژرا.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.
باسنيوز
