باڵیۆزخانەی فەرەنسا له یۆنان هێرشی کراسەر
بەیانیی ئەمڕۆ له "ئاسینا"ی پایتەختی یۆنان، دوو ماتۆرسیکیلسوار به نارنجۆک هێرشیان کرده سەر باڵیۆزخانەی فەرەنسا.
لەم هێرشەدا دوو کەس له پاسەوانانی باڵیۆزخانەکه بریندار بوون.
به گوتەی شایەتحاڵان، ماتۆرسیکیلسوارەکان دوای هێرشەکه به خێرایی شوێنەکەیان جێهێشت.
باڵیۆزخانەی فەرەنسا له ئاسینا، تەنیا چەندسەد مەترێک له پەرلەمانی یۆنان دووره و دوای هێرشەکه، شەقامەکانی دەوروبەری باڵیۆزخانەکه لەلایەن هێزه ئەمنییەکان داخران.
پۆلیسی دژه تیرۆری یۆنان لێکۆڵینەوەکانی دەست پێکردووه و رایگەیاندووه، هێرشەکه سەرەداوی تیرۆریستیی پێوەدیاره.
PAYAMNER-
