نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا
10/ 11 / 216، نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

یه‌ك بەرمیل نەوتی برێنت بە 46 دۆلار و 48 سەنتە.

یه‌ك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەری بە 45 دۆلار و 27 سەنتە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە 28ی ئەیلولی 2016، دوای هەشت ساڵ ڕێکخراوی ئۆپیک (وڵاتانی بەرهمهێنی نەوت) لە جەزائیر بە شێوەیەکی سەرەتایی ڕێککەوت لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.


بەپێی ڕێککەوتنەکە، ڕێکخراوی ئۆپیک ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ڕۆژێکدا بۆ 32.5 تا 33 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا کەمدەکاتەوە، لەکاتێکدا لە ئێستادا 33.2 ملیۆن ڕۆژانە بەرهەمدەهێنێت.

لەمیانی گفتوگۆکەیاندا لە جەزائیر ڕایانگەیاند، مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بە وردی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە دەخەنە ڕوو.
PAYAMNER-
Top