ژمارەیەك گومان لێكراو لە كەكووك دەستگیر دەكرێن
عەقید دانیال بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک راگەیاند: "لە دوای پەلامارەکەی داعش بۆناو کەرکووک ھەوڵەکانمان چڕکردووەتە بۆ گەڕان بەدوای چەکدارانی داعش، ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەو کەسانەی کە گومان دەکرێت ھاوکاری داعشیان کردبێت یان ئەگەر ھەر داعش لەناو کەرکووک مابێتەوە بەسزای بگەیەنین".
ئەوەشی خستەڕوو: "کۆمەڵێک کەس دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".
pAYAMNER-
