ژمارەیەك گومان لێكراو لە كەكووك دەستگیر دەكرێن

ژمارەیەك گومان لێكراو لە كەكووك دەستگیر دەكرێن
ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی کەرکووک بۆ گەڕان و دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش و گومان لێکراو و داواکراوان بەردەوامە و ژمارەیەک کەس دەستگیرکراون.

عەقید دانیال بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک راگەیاند: "لە دوای پەلامارەکەی داعش بۆناو کەرکووک ھەوڵەکانمان چڕکردووەتە بۆ گەڕان بەدوای چەکدارانی داعش، ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەو کەسانەی کە گومان دەکرێت ھاوکاری داعشیان کردبێت یان ئەگەر ھەر داعش لەناو کەرکووک مابێتەوە بەسزای بگەیەنین".

ئەوەشی خستەڕوو: "کۆمەڵێک کەس دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".

pAYAMNER-
Top