سپۆتنیک: پەکەکە عەرەبەکانی سنووری شنگال چەکدار دەکات
ئاژانسێکی ھەواڵی ڕووسیا بڵاوی کردەوە کە پارتی کرێکارانی کوردستان ژمارەیەک لەو عەرەبانە چەکدار دەکات کە دەستیان ھەبووە لە کوشتنی خەڵکی شنگال.
بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیا، پەکەکە ئەو عەرەبانەی سنووی شنگال لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە کە پیشتر و لە شەڕی داعش بۆسەر شنگالدا دەستیان ھەبووە لە کوشتنی کوردانی ئێزدی لەو شارە و ناوچەکانی دیکەی سنووری شنگال.
سەرچاوە ڕووسییەکە ئاماژەی بە لێدوانی چەند گەنجێکی شنگالی کردبوو کە وازیان لە ڕیزەکانی پەکەکە ھێنابوو، و بە سپۆتنیکیان ڕاگەیاندبوو کە پەکەکە ئەو عەرەبانە چەکدار دەکات کە خەڵکی شنگالیان کۆمەڵکوژ کردووە، ھەربۆیە ئەوان ڕیزەکانی پەکەکەیان جێھێشتووە و ژمارەیەکی دیکەش ئامادەن واز لەو حزبە بھێنن.
لەو بارەیەوە، مەحما خەلیل قایمقامی شنگال ھەواڵەکەی بۆ سپۆتنیک پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند ئەو عەرەبانە لەلایەن پەکەکەوە داڵدە دەدرێن و دواتر چەکدار دەکرێن.
pAYAMNER-
