مەسرور بارزانی و فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی شەڕی دژ بە داعش ئۆپەڕاسیۆنی مووسڵیان تاوتوێ کرد

     مەسرور بارزانی و فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی شەڕی دژ بە داعش ئۆپەڕاسیۆنی مووسڵیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ "مەسرور بارزانی" راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە جەنەڕاڵ "ستیفن تاونسێند" فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی شەڕی دژ بە داعش کرد.



لە دیدارێکدا شەڕی تیرۆریستانی داعش و پەرەسەندنە سەربازیییەکان لە ناوچەکە تاوتوکرا و تیشکخرایە سەر پێشڕەوی و کاریگەری ھەماھەنگی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ.



لەوبارەوە مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە دا، نابێت گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی دامەزراوە رەسمییەکانی سەربازیی عێراق رۆڵیان لە ئۆپەراسیۆنەکە و قۆناغی دواتردا ھەبێت و دووپات لە دابینکردنی زیاتری پێداویستییە سەربازییەکانی ھێزی پێشمەرگە کرایەوە.‌
pAYAMNER-
Top