پۆلیسی هەولێر: هەفتەی داهاتوو دانپێدانانی ژمارەیەک تاوانبار لە ھەولێر بڵاودەکرێتەوه
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاشکرای دەکات، ژمارەیەک تاوانباری جۆراوجۆریان لە ھەولێر دەستگیرکردووە و تاوانەکانیان بۆ خەڵک ئاشکرا دەکەن.
لیوا "عەبدولخالق تەڵعەت" بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە باسنیوزی راگەیاند، ژمارەیەوک تاوانباریان لە ھەولێر دەستگیرکردووە، گوتی: لە نێو ئەو تاوانبارانە دزی جۆراوجۆر ھەیە لەوانە کوشتن و دزینی ئۆتۆمبێل و ھەڵکوتانە سەر ماڵی خەڵک، ئەوانە لە ھەفتەی داھاتوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تاوانەکانیان ڕوون دەکەینەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێرئاماژەی بەوەدا ئەو تاوانبارانە چەند باندێکی جیاوازن و کاریان تاوان و دزی و کوشتن بووە و لە رێگەی تیمەکانی پۆلیس دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکانیان ناوە، گوتیشی: لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی ھەفتەی داھاتوو بە بەڵگە دانپێدانانەکان و تاوانی ئەو کەسانە بۆ رای گشتی بڵاو دەکەنەوە.
رۆژی یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنی ١٤ تۆمەتباری راگەیاند کە تاوانی جۆراوجۆریان لە ھەولێر ئەنجام دابوو کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٣٠ ساڵی دابوو.
Payamner-
